AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٧ ٠٩:٤٢

لە نەتەوەیەکگرتووەکان خرایە ڕوو؛

نامەی ناڕەزایەتی باڵوێزی ئێران دوای پاگەندە بێ بنەماکانی کۆمکاری عەرەب

نامەی ناڕەزایەتی باڵوێزی ئێران دوای پاگەندە بێ بنەماکانی کۆمکاری عەرەب

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوای پاگەندە بێ بنەماکانی کۆمکاری عەرەب، نامەیەکی ناڕەزایەتیی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پاگەندە بێ بنەماکانی کۆمکاری عەرەب لە دژی ئێران، ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش هێناویە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان لە دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی کە لە بڕگەی 11 ی بەیاننامەی کۆمکاری عەرەب هاتووە، ئیدانە و ڕەتیان دەکایەوە و ئەو هەوڵەی دەستێوەردانی ئاشکرا و نادادپەروەرانە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتی وەسف کرد.

لە نامەکەدا هاتووە: ئەو هەوڵە دژی نیازپاکی دراوسێیەتی و پێشێل کرانی بنەما یاساییەکانی مافی نێودەوڵەتییە.

ئێران ناوی ساختە لە جیاتی کەنداوی فارس لە بڕگەکانی ئەو بەیاننامەیەش ئیدانە دەکات.

News ID 50829

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha